تووشبوونی منداڵان بەم نەخۆشیە لە زیادبوونە


نەتەوە  |   09:32:42 2018-09-27  |   (751) جار خوێندراوەتەوە

لە چوار ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو مندالانەی بە نەخۆشیی "زوهرییەوە" لەدایكدەبن لە ئەمریكا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
A+    A-

 

ناوەندی كۆنترۆڵكردن و پێشگرتن بە نەخۆشییەكان (CDC) لە ئەمریكا لە راپۆڕتێكدا بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی حاڵەتەكانی زوهری سكماكی كە لە دایكەوە بۆ كۆرپە دەگوێزرێتەوە، لە ساڵی 2013 لە ئەمریكا 362 حاڵەت بووە، كەچی ساڵی 2017 گەیشتووەتە 918 حاڵەت.


زوهری (سفلیس - ئاوڵەی فەرەنگی) نەخۆشییەكی بەكتریاییە، كە بە ئاسانی بە دەرمانی دژە زیندە (ئەنتی بایۆتیك) چارەسەردەكرێت، بەڵام ئەگەر لە خانمی دووگیاندا چارەسەرنەكرێ، ئەوە ئەگەری لەبارچوون و مردنی كۆرپە زیاددەكات، هەندێكجاریش منداڵ تووشی شیوایی سكماكی زیاددەكات، وەكوو نابینابوون، نابیستبوون و شێوانی ئێسك و برینی جۆراوجۆری پێست.


پسپۆڕان داوا لە خانمان دەكەن كاتێك پلانی دووگیانبوون دادەنێن، پشكنین بكەن و بزانن نەخۆشییەكەیان هەیە یان نا، هەروەها پاش دوگیانبوونیش پشكنینەكە دووپات بكەنەوە و ئەگەر هەیانبوو، هەرچی زووە چارەسەری پێویستی بۆ وەربگرن.


جێی باسە زوهری نەخۆشییەكی بەكتریاییە كەبەشێوەیەكی سەرەكی لە رێگەی سێكسەوە دەگوازرێتەوەو ئەگەر چارەسەرنەكرێت، چەندین ئاڵۆزكاریی نەخوازراوی لێدەكەوێتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان