بوركانێكی بە‌هێز و وێرانكەر بە‌ڕێوە‌یە


نەتەوە  |   17:27:59 2018-09-26  |   (199) جار خوێندراوەتەوە

دەزگاكانی راگەیاندنی خۆرئاوا بڵاویانکردووەتەوە، کە پێشبینی دەكرێت بوركانێكی زۆر گەورە لە ئایسلەند بتەقێتەوەو چاودێرانیش پێشبینی دەكەن ئەو بوركانە ببێتەهۆی وێرانكردن و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر ژیان لە باكووری ئەوروپادا.
A+    A-


 

ئەو بوركانە، كە بە "كاتلا" ناودەبرێت، لەژێر رووباری بەستەڵەكی نزیك بە لوتكەی بەستەڵەكی باشووری خۆرئاوای ئایسلەند دەستپێدەكات، ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە هەمان شوێن لە  2010 بوركانێك تەقیوەتەوەو بەهۆی دووكەڵەكەوەیەو زیاتر لە  100 هەزار گەشتی ئاسمانی پەكی كەوت.

 

ئەو رووداوەی 2010، گەورەترین داخستنی بازرگانی بوو لە جووڵەی ئاسمانیدا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی، چونكە بوركانەكە بووە هۆی پەكخستنی گەشتی ملیۆنان گەشتیار لە باكووری ئەوروپا.

 

بەپێی سیناریۆی، ژمارەیەك لە زانایان پێشبینی ئەوە دەكەن كە خۆڵەمێشی بوركانی كاتلا مەودایەكی زۆری خاكی كشتوكاڵی دابپۆشێت و خاكەكە پیسبكات و گوندەكانی ئەو ناوچانە بەتەواوەتی وێران بكات. ئەمە جگە لەوەی جووڵەی گواستنەوەی وشكانی پەك دەخات و گرفت بۆ گەیشتنی خزمەتگوزارییەكان دروست دەكات.

 

ئاماژەش بەوە دراوە کە چاودێریكردنی ئەم بوركانە قورسە بەو پێیەی "كاتلا" لە ژێر رووباری بەستەڵەكییەوە روودەدات.‌
















زۆرترین بینراوەکان