فیفا لە مێسی تووڕە نییە و لە رۆناڵدۆ تووڕەیە


نەتەوە  |   13:25:02 2018-09-26  |   (275) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە "ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی زە بێست" ئامادەنەبوون، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ "فیفا" لە لیۆنێل مێسی تووڕە نییە، بەڵام لە رۆناڵدۆ تووڕەیە.
A+    A-

 

لەمبارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، فیفا لە رۆناڵدۆ تووڕەیە، بەڵام لە مێسی تووڕە نییە، رۆژنامەكە نووسیویەتی، مێسی بەنیاز بوو لە ئاهەنگەكە ئامادەبێت، كە دووشەممەی رابردوو لە لەندەن كرا، بەڵام دواتر بە هەندێك هۆكاری خێزانییەوە داوای لێبوردنی كردووە.


ئاماژە بەوەشكراوە، رۆناڵدۆ بڕیاریدابوو لە ئاهەنگەكەدا بەشدارنەبێت، چونكە دەیزانی ئەو براوەی خەڵاتەكە نییە.


ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی دووشەممە لە لەندەن خەڵاتەكانی زە بێست بۆ باشترینەكانی تۆپی پێی 2018 لە لایەن فیفاوە پێشكەشكرا و "لوكا مۆدریچ" خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت و بەسەر رۆناڵدۆ و محەممەد سەڵاحدا سەركەوت.

 
















زۆرترین بینراوەکان