پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێكی دەركرد


نەتەوە  |   12:48:17 2018-09-25  |   (323) جار خوێندراوەتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی پەلەمانی عێراق دەستیپێكرد و تێیدا چەند بڕیارێك درا.
A+    A-

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25/9/2018 كۆبوونەوەی پەلەمانی عێراق دەستیپێكرد و لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا بڕیاردەرەكانی پەرلەمان دەستنیشان دەكرێن.


لە خولەكانی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا، بەپێی رێكەوتنە سیاسییەكان، هەردوو بڕیاردەرەكەی پەرلەمان دراوتەوە، پێكهاتەی مەسیحی و توركمانەكانی ناوپەرلەمان و بەپێی زانیارییەكان توركمانەكان زیاتر لە كاندیدێكیان هەیە بۆ پۆستی بڕیاردەری پەرلەمان.


لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی دەنگی لەسەر پەیڕوی ناوخۆی ئێستاو پێكهێنانی لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی حەسەن كەریم جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان دا بۆ هەمواركردنەوەی بڕگە پێویستەكانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە ماوەی پانزە رۆژدا.
 
















زۆرترین بینراوەکان