هەرێم.. دەروازیەكی نوێی سنوری دەكرێتەوە


نەتەوە  |   12:38:26 2018-09-25  |   (476) جار خوێندراوەتەوە

دەروازەیەكی نوێی سنوری لە نێوان هەرێمی كوردستان و "سنوری باكوری كوردستان" دەكرێتەوە، كەدەكەوێتە سنوری نێوان پارێزگای هەولێر و شاری هەكاری باكوری كوردستان.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە غەفور ئەحمەد ماڵەسواری، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر رایگەیاند، "ماوەیەك پێش ئێستا گفتوگۆكرابوو لە نێوان بەرپرسانی هەرێم و توركیا بەمەبەستی كردنەوەی دەروازەیەكی تری سنوری لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، بەڵام لەبەر بارودۆخی دارایی و چەند هۆكارێكی دیكە كاركردن لە دەروازەكە دواخراو دەستی پێنەكرد".


وتیشی، "خۆشبەختانە ماوەی دوو ڕۆژە كاركردن لەو دەروازەیە دەستیپێكردووە و ئێستا خەریكی چاككردنی ڕێگاوبانەكانی دەروازەكەن"، هێمای بۆ ئەوەشكرد، دەروازە نوێیەكەی هەرێمی كوردستان و توركیا ناوی دەروازەیی زێتێ یە لە سنوری قەزای مێرگەسۆر.


قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ئاماژەی بەوەشكرد: كردنەوەی ئەو دەروازەیە دەبێتە یەكەم دەروازەی فەرمی نێوان توركیا و هەرێم لە سنوری پارێزگای هەولێر و هەكاری كوردستانی توركیا، ڕونیشیكردەوە: بەكردنەوەی ئەو دەروازەیە هەلی كاری زۆر دەڕەخسێت بۆ هاوڵاتیان، دەروازەكەش دەبێتە هۆی دروستبونی جموجوڵی ئابوری و بازرگانی لە سنوری پارێزگای هەولێر.
















زۆرترین بینراوەکان