سەبارەت بەموچەو پاشەكەوت دوو بەڵێن بە مامۆستایان دەدرێت


نەتەوە  |   10:55:06 2018-09-25  |   (4,738) جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی مامۆستایان ڕونكردنەوە لەبارەی ھەڵوەشانەوەی سیستمی پاشەكەوتی موچەی مامۆستایان لەمساڵی خوێندندا دەدات، بەرپرسێكی ئەو ڕێكخراوەكەش دوو بەڵێنی حكومەت سەبارەت بەمامۆستایان و موچە پاشەكەوتكراوەكانیان ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند، "لەماوەی ڕابردودا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبونەوەمان ئەنجامداو پێمان ڕاگەیاند، ئەگەر بمانەوێت ئەمساڵی خوێندن بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەبچێت و بایكۆتی تێدا ڕونەدات بەتایبەت ئێستا دۆخی حكومەت و باری دارایی باشتربوە، ھیچ بەھەنایەك بۆ بەردەوامیدان بەو سیستمە نەماوەو پێویستە پاشەكەوتی موچەی مامۆستایان ھەڵبوەشێتەوە".


ناوبراو وتیشی:"داوامانكرد ئەو پاشەكەوتەی لەسەر موچەی مامۆستایان كراوە تائێستا بڕەكەی نازانرێت و  مامۆستایان ناتوانن لێی سودمەندبن و قەرزەكانی حكومەتی لێبدەنەوە، بۆیە پێویستە ھەنگاوی جدی لەوبارەیەوە بنرێت".


عەتا ئەحمەد سەبارەت بەوەڵامی قوباد تاڵەبانیش بۆ داواكاریەكانیان، لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئاشكرایكرد، "جێگری سەرۆكی حكومەت ڕایگەیاند لەھەوڵدان لەبانكی باوەڕپێكراو حساب بانكی بۆ مامۆستایان و موچەخۆران بكرێتەوەو بتوانن  بڕی پاشەكەوتەكەی خۆیان بزانن و سودی لێوەربگرن".


ئەوەشی خستەڕوو"چاوەڕواندەكرێت دوای ھەڵبژاردنی ڕۆژی ٣٠/٩/ ٢٠١٨ ئەو بەڵێنانەی بەئێمە دراوە كاری لەسەربكرێت كە لەبەرژەوەندی مامۆستایاندایە، ئەوەشی دەمێنێتەوە مامۆستایان خۆیان سەرپشك دەبن".
















زۆرترین بینراوەکان