قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی هەولێر تەواودەبێت


نەتەوە  |   01:06:23 2018-09-25  |   (870) جار خوێندراوەتەوە

قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی "ئاوی هەولێر" دوو هەفتەی دیکە تەواودەبێت، ئه‌و پڕۆژەیه‌یی رۆژانە 600 مەتر سێجا ئاو دابیندەکات و گرفتی کەمئاوی هەولێر بە تەواوی چارەسەر دەکات.
A+    A-

 

لە مانگی 8ی ئەمساڵ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی دەست بە کارەکانی پڕۆژەی ئاوی هەولێر کرا، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە راکێشانی تۆڕێکی ئاوە بۆ باکوور و رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، ئێستا لە %95 کارەکانی پڕۆژەکە تەواوبووە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بکرێتەوە.


پڕۆژەی ئاوی هەولێر له‌لایه‌ن حکومەتی هەرێمه‌وه‌ جێبەجێی دەکرێت و 680 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکراوە و بڕیارە قۆناخی دووەمیشی مانگی 3ی ساڵی 2019 تەواوببێت.


بۆ دانیشتووانی هەولێر رۆژانە 300 هەزار مەتر سێجا ئاو پێویستە پایتەخت، پڕۆژەکانی حکومەت نزیکەی 500 هەزار مەتر سێجا ئاو دابیندەکەن، بەڵام لەبەر زێدەڕۆیی لە بەکارهێناندا ئاو بەش ناکات و هەندێ گەڕەک سکاڵای کەمئاویی دەکەن.
















زۆرترین بینراوەکان