حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی ئەهواز ئیدانە دەکات


نەتەوە  |   12:52:00 2018-09-24  |   (515) جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا "هێرشەكەی شاری ئەهوازی ئێران" شەرمەزار دەكات.
A+    A-

 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرزەنشتی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەكات كە لە شاری ئەهوازی باشووری كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایە سەر نمایشێكی سەربازی و تیایدا ژمارەیەك لە سەرباز و خەڵكی سڤیل و میدیاكارانی ئامادەی نمایشەكە گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەكی دیكەشیان بریندار بوون.


لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، هیوادارین ئەنجامدەران بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
 
















زۆرترین بینراوەکان