حكومەتی هەرێم فەرمانی لەسەر دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی هەڵەبجە کرد


نەتەوە  |   12:27:39 2018-09-24  |   (1,548) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتی‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، فەرمانی‌ "دەستبەكاربوونی‌ پارێزگاری‌ نوێی‌ هەڵەبجە" دەردەكات و بەپێی‌ ناوەڕۆكی‌ فەرمانەكە "ئازاد تۆفیق" وەك پارێزگاری‌ هەڵەبجە دەستبەكاردەبێت.
A+    A-

 

لەوبارەشەوە ئازاد تۆفیق پارێزگاری‌ نوێی‌ هەڵەبجە لەلێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن رایگەیاندوە"بەگوێرەی‌ ئەو زانیاریانەی‌ پێمگەیشتوە بڕیاری‌ دەستبەكاربوونم وەك پارێزگاری‌ نوێی‌ هەڵەبجە دەرچوە، كە یەكێك بوم لەو كاندیدانەی‌ كە مەڵبەندی‌ شارەزوور و مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ بۆ نوسینگەی‌ قوباد تاڵەبانی‌ بەرزیكردبووەوە".


ناوبراو وتیشی‌:"قوباد تاڵەبانی،‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ حكومەت لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆكی‌ حكومەت گفتوگۆیان لەسەر ئەم پرسە كردوە، لەئێستاشدا نوسراوەكە لەئەنجومەنی‌ وەزیرانەوە دەركراوە و بۆ وەزارەتی‌ ناوخۆ نێردراوە و وەزارەتی‌ ناوخۆش رەزامەندی‌ لەسەرداوە بۆ دەستبەكاربونم لەو پۆستە".


ئاماژەی‌ بەوەشكرد، دوای‌ دەستبەكاربوونی‌ وەك پارێزگاری‌ نوێی‌ هەڵەبجە ئەوەی‌ لەدەسەڵاتی‌ جێبەجێكاری‌ و ئیداری‌ ئەودابێت دەیكات و جێبەجێكاری‌ كرداری‌ بەرنامەی‌ یەكێتی‌ لەپێناو ئارامی‌، خزمەت و هەلی‌ كار دەبێت لەپێناو خزمەتكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ پارێزگاكە.
















زۆرترین بینراوەکان