هەرێم.. 5 هەزار فەرمانبەر دادەمەزرێنرێن


نەتەوە  |   09:53:03 2018-09-24  |   (2,369) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی "سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی" ڕایدەگەیەنێت، "بەم نزیكانە 5 ھەزار كارمەندی خۆبەخشی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێن"، رونیشیدەكاتەوە، هاوشێوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە داوامان كردووە كارمەندە خۆبەخشەكان بە شێوەی گرێبەست شوێنە بەتاڵەكانی كەرتی تەندروستی بگرنەوە. 
A+    A-

 

هاوژین عوسمان، سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ وەزیری تەندروستی خەریكی ئەوەین، كە ئەو میلاكە فەوتاوانەی لە دوای قەیرانەوە ڕووبەڕووی كەرتی تەندروستی بۆتەوە لە خانەنشین بوونی كارمەندان و مۆڵەت وەرگرتنی كارمەندان بۆ ماوەی 5 ساڵ و یان ئەوانەی لە ژیاندا نەماون یان فەسڵ كراون ئەمانە جێگەیان بگرنەوە، كە نزیكەی 5 هەزار میلاكی فەوتاو هەیە.


ناوبراو وتیشی: "لە ئێستادا نەخۆشخانەكان میلاكی زۆری بە چۆڵی ماوەتەوە و ئیشی زیاتر دروست بووە، لەگەڵ كردنەوەی نەخۆشخانە و بەشی زیاتر لە كەرتی تەندروستی و ماوەی چەند ساڵێكیشە دامەزراندن نەبووە، بۆیە لە ڕێگەی پڕۆژەكەوە دەمانەوێت هاوشێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، كە هەر پێشمەرگەیەك كۆتایی بە میلاكەكەی دێت كەسێكی دیكە دەخەنە شوێنەكەی بێ زیاد كردنی میلاك، ئێمەش بۆ كەرتی تەندروستی ئەوە بكەین".


هێمای بۆ ئەوەشكرد، "ئێمە بە هەوڵی هەموو لایەك بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە لە میلاكی فەوتاوی تەندروستی لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە خۆبەخشانی تەندروستی بە گرێبەست لە شوێنی ئەوانە دادەنرێن، وتیشی: خۆشبەختانە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەربڕیوە و چاوەڕوانیش دەكرێت بەم نزیكانە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان