وەزارەتی دارایی بڕیارێكی لە بارەی مووچەی فەرمانبەران دەركرد


نەتەوە  |   12:47:17 2018-09-23  |   (7,253) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم، بڕیارێكی لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەكرد و لەوچواچێوەیەشدا ژمارەیەك وەزارەت و دەستە ئاگادار دەكاتەوە.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، كە واژۆی رێباز حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، تێیدا 10 وەزارەت و دەستەیەك لە بارەی كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ مووچەی فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە.


لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشكراوە، "بفەرموون بە كردنەوەی ئەژمێری بانكی بە ناوی مووچە بۆ گشت فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتتان كە ناویان و ناوی بانكەكانیان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە و ئاگاداری بە رێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای بانك بكرێت بۆ كاری پێویست".


ڕوونیشكراوەتەوە، ئەگەر هەر فەرمانگەیەك فەرمانبەرانی ئەژمێری مووچەیان هەبێت، پێویست بە كردنەوەی ئەم ئەژمێرە ناكات.
















زۆرترین بینراوەکان