نهێنی منداڵبوونی دووانە ئاشكرا دەكرێت


نەتەوە  |   11:07:49 2018-09-23  |   (1,018) جار خوێندراوەتەوە

ئەو خانمانەی حەبی "فۆلیك ئەسید" دەخۆن، ئەگەری دووگیانبوونیان بە منداڵی دووانە زیاتر دەبێت.
A+    A-

 

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی سویدی، حەبی (فۆلیك ئەسید)، چانسی دووگیانبوون بە دووانە دوو هێندە زیاددەكات، هەروەها مەترسی نەخۆشییە زگماكییەكان لە كۆرپەلەدا كەمدەكاتەوە.


بۆ ئەوەی سودی تەواو لە (فۆلیك ئەسید) وەربگرن، دەبێت 3 مانگ بۆ 6 مانگ پێش دووگیانبوونیان ئەو حەبە بخۆن، بەڵام لە یادتبێت ئەم كارە لەژێر چاودێری پزیشكی تایبەت ئەنجامبدە.


هەروەها فۆلیك ئەسید بەشێوەی سروشتی لەم خواردنانەدا هەیە: خاس و برۆكلی و نیسك و پاقلەمەنی و مزرەمەنی.
















زۆرترین بینراوەکان