بەوێنە.. نوێترین زانیاری له‌باره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی گۆڤار ئەنوەر


نەتەوە  |   00:44:18 2018-09-23  |   (3,534) جار خوێندراوەتەوە

هونه‌رمه‌ندی کۆمیدی كورد " گۆڤار ئەنوەر" له‌ باره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی خۆی رایده‌گه‌یه‌نێت: بەردەوان چارەسەری تەندروستی وەردەگرم.
A+    A-

 

گۆڤار ئەنوەر، كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ شاری هه‌ولێر نەشتەرگەری چاوی بۆ ئەنجامدرا له‌باره‌ی باری ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌، "ئێستا گەڕاومەتەوە ماڵەوە و تەندروستیم باشە، بەردەوام چارەسەری تەندروستی وەردەگرم".


ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌شی وتی: ماوەیەک کێشەی بینینی ھەبووە و ئەوەش بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کە تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ ببوو.


جێی باسه‌، گۆڤار ئەنوەر یەکێکە لە ھونەرمەندە کۆمدییەکانی ھەولێر، بەشداریی چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی کردووە.
















زۆرترین بینراوەکان