کۆمسیۆن بڕیارێکی لەسەر رۆژی دەنگدان دەرکرد


نەتەوە  |   00:31:56 2018-09-23  |   (651) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، "بردنی مۆبایل و ئامێرەكانی تری پەیوەندیكردن و هەموو جۆرە چەكێك بۆ بنكەو وێستەگەكانی دەنگدان قەدەغە دەكات".
A+    A-

 

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بردنی مۆبایل و ئامێرەكانی تری پەیوەندیكردن بۆ ناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان هه‌روه‌ها بردنی هەموو جۆرە چەكێكی بۆ بنكەكانی دەنگدان قەدەغە كردووە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆش دەكات، ئەفسەر و كارمەندان و بەرپرسانی پابەند بكات بەو بڕیارانە.


كۆمسیۆن جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌: لەكاتی بوونی هەر پێشێلكارییەك لەلایەن هەر یەكێك لە ئەندامانی هێزەكان لە بنكەكانی دەنگدان، ئەوا بەرپرسی هێزەكە و كەسی پێشێلكار بەرپرسیارن و لێپرسینەوەی یاسایی_یان لەگەڵدا دەكرێت.


لەبارەی پابەندبوونی كۆمسیۆن بەو زانیاریانەی پێیاندراوە، كۆمسیۆن وەزارەتی ناوخۆی ئاگاداركردۆتەوەو رایگه‌یاندووه‌: "پابەند دەبین بە راستی و دروستی سەرجەم ئەو زانیاریانەی كە پێشكەش بە كۆمسیۆن كراوەو ئەو لیستانەی لەلایەن كۆمسیۆن هەن، دەنگدەری تەواوی كۆمسیۆنن".
















زۆرترین بینراوەکان