گروپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی ئێران راگەیاند


نەتەوە  |   12:53:43 2018-09-22  |   (939) جار خوێندراوەتەوە

گروپێكی چەكداری ئەحواز بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی ئەمڕۆی ئێران راگەیاند و ژمارەی كوژرا و بریندارەكانیش لە زیادبووندایە.
A+    A-



یەعقوب قورعەلتوستەری وتەبێژی بزووتنەوەی ئەحوازییە بەرپرسیاری گروپەكەیانی لەو هێرشە چەكدارییە راگەیاند كە كرایە سەر نماییشێكی سەربازی سوپای ئێران لە ئەحواز.

لەلایەكی دیكەشەوە كەناڵی "عالەم"ی ئێرانی رایگەیاند لە هێرشەكەدا 29 كەس كوژراون و نزیكەی 60ی دیكەش بریندار بوون.

دوای رووداوەكەش كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ردوو دەروازەی سنووریی شه‌لامجه‌ و شیبی لەگەڵ عێراق داخست.
 
















زۆرترین بینراوەکان