کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی


نەتەوە  |   11:48:40 2018-09-22  |   (3,068) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ به‌رده‌وامی كاریگه‌ری‌ نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی‌ ‌وه‌رزی‌ گه‌رمی ساڵانه‌‌، سبه‌ینێ‌‌‌ ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ هه‌ندێ‌ په‌ڵه‌هه‌وری‌ جیاجیا.
A+    A-


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2018/9/22 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ هه‌ندێ‌ په‌ڵه‌هه‌وری‌ جیاجیا و ئه‌گه‌ری‌ پروشكه‌ باران له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانی‌ سلێمانی‌ هه‌یه‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 38، سلێمانی 35، دهۆك 37، كه‌ركوك 40 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی‌ 2018 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و شاری‌ كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ هه‌ندێ‌ په‌ڵه‌هه‌وری‌ جیاجیا.

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 36، سلێمانی 34، دهۆك 35، كه‌ركوك 38 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

 

 
















زۆرترین بینراوەکان