بزانە هۆکاری بڕینی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت چییە؟


نەتەوە  |   16:17:13 2018-09-21  |   (168) جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی ئەو کێشەو گرفتانەی تووشی ئۆتۆمبێل دەبن، کێشەی بڕینی بزوێنەر لە زۆربەیان زیاتر شۆفێران ناڕەحەت دەکات، لێرەوە دەتوانن بزانن کە ئەم گرفتە چییەو ھۆکارەکانی چین کە شارەزایان بەمجۆرە روونیدەکەنەوە.
A+    A-


بڕینی بزوێنەر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە بە شێوەی پێویست بەنزین و ھەوا ناچن بۆ ژووری سووتان، یاخود ھەندێک پستۆن کاردەکات و ھەندێکیان کار ناکەن، بەھەر ھۆکارێک بێت، ئەم چەند خاڵە دیارترین ھۆکارەکانی ئەو گرفتەن:

 

*ئەگەر فلتەری ھەوا یان بەنزین پیس بن، دەکرێت بڕین رووبدات، بۆیە دەبێت زوو زوو پاک بکرێنەوە یان بگۆڕدرێن.

 

*کاتێک بەنزین لە تەنکیدا نەمێنێت، یاخود بنکی تانکی پڕ بووبێت لە خڵتە و نیشتوو، ئەوەش وا دەکات بەنزین بە ئاسایی نەگاتە بزوێنەرەکە.

 

*بوونی کێشە لە پلاکەکاندا یاخود لە کۆیلدا، بۆیە دەشێێت پلاکەکانت سووتابن یاخود بە تەواوی لاواز بووبن.

 

*بوونی کێشە لە فیول پەمپ-دا یەکێکی ترە لەو کێشانەو بەو هۆیەوە بەنزین بە پێی پێویست ناگاتە پستۆنەکان و بڕین دروست دەبێت.

 

*ئەگەر بەنزین تێکەڵ بە ئاو بووبێت، یان جۆری بەنزینەکە خراپ بێت، ئەوەش وا دەکات بەنزین بە شێوەی ئاسایی لە نێو بزووێنەرەکەدا نەسووتێت و ئەو گرفتە دروستدەبێت.

 

*کاتێک بزوێنەر تەڕدەبێت، دەشێت بەو ھۆیەوە غشى لاثاخغ تەڕبوونی ھەندێک پارچەیەوە سووڕی کارەبایی تێکبچێت یان لەکار بکەوێت، ئەوکاتەش ھەمان گرفت دروست دەبێت.
















زۆرترین بینراوەکان