كۆمسیۆن دەروازەیەكی ساختەكاری و مەترسییەكانی سەر پرۆسەی هەڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات


نەتەوە  |   13:53:53 2018-09-21  |   (132) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاردەری كۆمسیۆنی هەڵبژارن و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن یەكێكە لە دەروازەكانی ساختەكاری و مەترسییەكانی سەر پرۆسەی هەڵبژاردن".
A+    A-

 

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆن لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، یەكێك لە دەروازەكانی ساختەكاری و مەترسیەكانی سەر پرۆسەی هەڵبژاردن ئەوەیە كە هاوڵاتیان نەچن بۆ دەنگدان، ئەو كاتەی دەنگدەر و هاووڵاتی ناچێت بۆ دەنگدان، كەسێكی ساختە لە بری دەنگ دەدات.


باسی له‌وه‌شكرد، هەركەسێك دەیەوێت پرۆسەی هەڵبژاردن سەركەوتووبێت و بە شێوەیەكی دادگەرانە و دوور لە ساختەكاری بەڕێوەبچێت، پێویستە بچێت دەنگی خۆی بدات.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیارە رۆژی 30 ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و كەمی رێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش مەترسی ئەوەی هێناوەتە ئارا، كە لەم هەڵبژاردنەشدا رێژەی بەشداری كەم بێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان