موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


نەتەوە  |   13:33:25 2018-09-21  |   (6,851) جار خوێندراوەتەوە

به‌پێی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، "رۆژانی یەكشەممەو دووشەممەو سێشەممە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت".
A+    A-

 

بە پێی ئەو خشتەیە، "رۆژی یەكشەممە 23ی ئەیلول مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا و ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت.


رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش مووچەی وەزارەتەكانی (كاره‌با، رۆشنبیری، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پلاندانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەزگای گشتی کاروباری مین، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم)، ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ماون دابه‌شده‌كرێت.


به‌پێی خشته‌كه‌، ئەگەر رۆژی سێشەممە مووچەی خانەنیشنی سەربازی بە تەواوی دابەشنەكرا، ئەوا رۆژی چوارشەممە مووچەكەیان بدرێت و لە هەمان رۆژ و رۆژی دواتریش (پێنج شەممە) مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشبكرێت و رۆژی پێنجشەممە وەك دوا وادەیه بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دیاریكراوە.
















زۆرترین بینراوەکان