٤٤ هاوڵاتی كورد لەسێدارە ده‌درێن


نەتەوە  |   13:13:42 2018-09-21  |   (330) جار خوێندراوەتەوە

ئامارێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ١١ کوردی تر بە هۆی چالاکی سیاسی و مەزهەبییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
A+    A-

 

لە ئامارەکەدا، کە تایبەتە بە ماوەی نێوان ٢١ی ئاداری ٢٠١٨ بۆ ٢١ی ئەیلول، ئاماژە بەوەشکراوە، سزای سێدارەی ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە ٩ بەندیخانەی ئێران جێبەجێ کراوە، زیاترینی ئەو سزایانەش لە بەندیخانەکانی ئورمییە، کرماشان و کەرەج بەڕێوەچووە.


هاوكات لە کۆی ئەو ٤٤ هاووڵاتییە کوردەی، کە لەو شەش مانگەدا لەسێدارە دراون، ١٩ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ١٦ کەسیان خەڵکی پارێزگای کرماشان، ٣ کەسیان خەڵکی پارێزگای سنە، ٣ کەسیان خەڵکی پارێزگای لوڕستان، ٢ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئیلام و کەسێکیان خەڵکی پارێزگای خوراسانی باکوور بووە.


رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، رێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٢٣% کەمیکردووە، کە لە هەمان ماوەی ٢٠١٧ دا ٥٧ هاووڵاتی کورد لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارەدراون.
 
















زۆرترین بینراوەکان