هاوپەیمانی: سەرۆك و ناوەندی بڕیاری نوێ هەڵدەبژێرین


نەتەوە  |   11:58:51 2018-09-21  |   (429) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن لە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری رایده‌گه‌یه‌نێت: "لە ڕۆژانی داهاتوودا چەند كۆبوونەوە و گۆنگرەیەك بۆ دیاریكردنی سەرۆك و ناوەندی بڕیار بۆ قەوارەكەیان ئەنجام دەدەن".
A+    A-

 

عەلی كەریم، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەرەوەری ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "بە بڕوای من ڕۆیشتنی دكتۆر بەرهەم گورزێكی گەورەیە بۆ هاوپەیمانی لەم قۆناغەدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانی بەردەوام دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆنگرە و كۆبوونەوەی گشتیی جۆراو جۆر لەناو هاوپەیمانی ڕێك دەخرێت، بۆ دانانی میكانیزمێكی نوێ بۆ دیاریكردنی سەرۆك و ناوەندی بڕیارێك كە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێت".


ناوبراو سەبارەت بە شكاندنی بایكۆتی ھەڵبژاردن لەلایەن قەوارەی هاوپەیمانییەوە، ئاشكری كرد: "تا ئێستا بڕیاری لەو جۆرە نەدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیاری لەو جۆرە زۆر هاتووە بۆ ئەوەی بایكۆتەكە بشكێنرێت، بەڵام تا ئیستا هیچ بڕیارێك لە سەركردایەتیی ئێستای ھاوپەیمانی لەو بارەیەوە نەدراوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان