لەتیف رەشید لەباره‌ی كشانه‌وه‌ی له‌كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رونكردنه‌وه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   10:56:23 2018-09-21  |   (596) جار خوێندراوەتەوە

لەتیف رەشید، كادیری پێشكەوتووی یەكێتی، كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە رایگه‌یاند، "بەموتڵەقی سورم لەسەر ئەو خۆ كاندیدكردنەم"، هاوكات ڕەتیشیدەكاتەو لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بەرهەڵستكاری كرابێت لەسەر بڕیاری خۆكاندیدكردنەكەی .
A+    A-

 

لەتیف رەشید، كە ئاوەڵزاوای سكرتێری كۆچكردووی یەكێتیشە سەبارەت بەوەی  لەكۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی فەرمی ئەو حزبە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، رایگەیاندووە: "بەڕاستی وادەزانم شتەكە زۆر پەلەی لێكرابوو، چونكە ناكرێت كەسێك لەدەرەوەی حیزبەكە بگەڕێتەوە ناو حیزبەكە هەمان دەقە بڕیاری بۆ بدەیت و پۆستێكی بۆ بدۆزیتەوە شتەكە لەوەدەچوو، كە وترابێت من بەو مەرجە دێمەوە كە ئەوەم بۆبكەن، حیزبایەتی ئەوە نیە، حیزبایەتی بەمانای فیداكاری و هەڵسوڕانی كاروباری جەماوەرە ئێمە لەناو یەكێتیدا بەو شێوەیە پەروەردە نەكراوین هەموو كەسێك خەباتی دورو درێژی هەیە، ئەوەی كەچووە دەر لانی كەم ماوەیەكی دەوێت تابگەڕێتەوە ناو حیزبەكە یان دەبێت لانی كەم لێی بپرسرێت ئەو هەموو تۆمەتانەی بەرامبەر ئەو حیزبەی تێیدا بووە ئێستا بە"كن فیكون"ێك چۆن دەبێت بگۆڕێت؟".


ناوبراو وتیشی"سەبارەت بەوەی، كە دەڵێن یەكێتی بێ وەفا بووە بەرامبەر كادیرەكانی خۆی كەسێكی لەدەرەوەی یەكێتی هێنایەوە، ئەوە بەجێ دەهێڵم بۆ كادیرانی یەكێتی، دەربارەی ئەوەی دەڵێن ئەمە مەترسیدارە ئەوە زۆر ڕاستە، چونكە ڕەنگە لەناو یەكێتی چەند كەسێك، كە ئامانج و هیوای یەكێتیان زۆر لەبەرچاو نەبێت، ئەوە بەكاربهێنن بۆ دەست خستنی پۆست لەڕێگای یەكێتیەوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان