خه‌رمان هیرانی، خوشكی ته‌لار هیرانی، خانمه شانۆكار و ئه‌كته‌ر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ته‌لاری خوشكی، نوێترین زانیاریشی له‌باره‌ی بارودۆخی خوشكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئێستا بارودۆخی ته‌ندروستی ته‌لار جێگیره، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژێكی تریش ده‌چیته ژوری ئاسایی و ئه‌وكات خه‌ڵك ده‌توانێت سه‌ردانی بكات.
ئاشكراشی كردووه، ته‌لار له‌و نهشتهرگهرییهییدا كه نزیكه‌ی 16 كاتژمێری خایاندووه ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌نجام دراوه.
ته‌لار هیرانی، به یه‌كێك له خانمه شانۆكار و ئه‌كته‌ره چالاكه‌كانی هه‌ولێر داده‌نرێت، به‌شداری له چه‌ندین شانۆگه‌ریی و درامادا كردووه.

