سەلیم شووشکەیی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار كاندید كرد


نەتەوە  |   09:24:22 2018-09-21  |   (641) جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی "کۆمەڵی ئیسلامی" خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق كاندید كرد و رایگەیاند، "لەنێو شیعە و سوننەکان پاڵشتییەکی زۆرم لێدەکرێت".
A+    A-

 

سەلیم شووشکەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێكدا به‌ ماڵپه‌ڕی رووداوی راگەیاندوه‌، فراکسیۆن و ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایانسپاردم بۆ ئەوەی خۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر بکەم، منیش بە فەرمی خۆم بەربژێرکرد و بە مافی خۆمانیشی دەزانین و ئامانجمان کێبڕکێیەکی دیموکراتییانەیە.


سەلیم شووشکەیی سەبارەت بە پاڵپشتیکردنی لەلایەن یەکگرتوو، گۆڕان و هاوپەیمانییەوە، وتی:" هاوپەیمانێتییەکەمان هەڵوەشاوەتەوە دوای ئەوەی فراکسیۆنی گۆران سوێندی یاسایی نەخوارد و بەرهەم ساڵح گەڕایەوە نێو یەکێتی".


ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو شیعە و سوننەکان پاڵشتییەکی زۆری لێدەکرێت و چاوەڕێی ئەوەیە دەنگێکی بەرچاو لەنێو پەرلەماندا بەدەستبهێنێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان