دوا پێشهاتی شەڕی دوو گونده‌كه‌ی سنووری پشدەر ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   19:42:57 2018-09-20  |   (299) جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی راپەڕین کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکەی سنووری قەزای پشدەری کردو راشیگەیاندووە کە هێزەکانیان 22  کەسیان لە دانیشتووانی هەردوو گوندی مەمکان و جەلکان دەستگیرکردووە.
A+    A-


لەو رووەشەوە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە سایتی دواڕۆژی وتووە: هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین توانیویانە کۆنتڕۆڵی شەڕەکەی نێوان ئەو دوو گوندە بکەن کە بەهۆی شەڕەکەوە پێشمەرگەیەک و پۆلیسێک کوژران و پۆلیسێکی تریش بە سەختی برینداربوو.

 

هەروەها دەڵێت: "دوای کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە هێزەکانی پۆلیس 22 کەسیان لە دانیشتوانی هەردوو گوندەکە دەستگیرکردووە، بە جۆرێک 11 کەس لە گوندی مەمکان و 11 کەسی تریش لە گوندی جەلکان دەستگیرکراون".

 

روونیشیکردووەتەوە کە ئێستا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چواردەوری هەردوو گوندەکەیان گرتووەو چەندین بازگەشیان لەو سنوورە داناوە، بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو شەڕە.

 

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین روونیشیکردووەتەوە کە هۆکاری رووداوەکە تەنها بوونی کێشە بووە لەسەر چەند پارچە زەوییەک کە پووش و پاوانی تێدایه لە نێوان ئەو دوو گوندەدا.

 
















زۆرترین بینراوەکان