بۆچی نابێت کلینێکس بۆ پاڵاوتنی چەوریی بەکاربهێنرێت؟


نەتەوە  |   19:25:47 2018-09-20  |   (299) جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس پارچەیەک کلینێکس دەخەنە ژێر خۆراکە سوورکراوەکانەوە بۆ رزگاربوون لە چەوری و زەیتی زیادەو کەمکردنەوەی زیانەکانی خواردنی رۆن و چەوری، بەڵام تۆ بڵێی ئەم رێگایە زیانی نەبێت و ئایا جێگرەوەی ھەیە یان نا؟
A+    A-


لەوبارەیەوە (شەریف حتە) راوێژکاری تەندروستی گشتی رایدەگەیەنێت: کە دەستسڕی کاغەز لە پاشماوە دروستدەکرێت و دووبارە ریسایکڵ دەکرێت و بەبێ ئەوەی دڵنیاببیتەوە لە کوشتنی بەکتریاو کەڕوو، ئەمانەش زۆر کەس بەکاری دەھێنن بۆ پاڵاوتنی رۆنی خۆراکەکە و نازانن چ زیانێکی ھەیە.

 

دەشڵێت: ئەو جۆرە کلینێکسە تووشی میکرۆب و بەکتریاو کەڕوو و پەتای دەکات و دەبێتە ھۆی گەشەی بەکتریای نێو گەدەو تووشبون بە کرم، کاتێ خواردنەکەت خستەسەری دەگوێزرێـتەوە بۆ خواردنەکەت و تووشی ژەھراوی بوونت دەکات.

 

ئەو پزیشکە راوێژکارە راشیگەیاندووە کە جێگرەوەی بەکارھێنانی کلینیکس، بەکارھێنانی کاغەزی تایبەتییە کە لەمارکێتەکان بەردەستەو خۆراکی چێشتخانەکانی پێ دەپێچرێتەوە، یان لەرێی بەکارھێنانی پارچەیەک قوماشی لۆکەوە دەبێت کە سەرەتا دڵنیادەبیتەوە لە پاکبوون و جوان پاکژکردنەوەی، پاشان کاری پاڵاوتنەکەی پێ دەکرێت.
















زۆرترین بینراوەکان