دوا مۆڵەتی پڕكردنەوەی سیڤی کاندیدانی سەرۆک کۆمار ئاشکراکرا


نەتەوە  |   19:14:37 2018-09-20  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

 سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەک دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی سیڤی ئەو كەسانە دیاریکرا کە دەیانەوێت خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كاندیدبكەن، راوێژكارێكی سەرۆكایەتیش وردەكارییەکەی دەخاتەڕوو.
A+    A-


عەبدوڵڵا عەلیاوایی، راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، رایگەیاندووە: هەر هاووڵاتییەكی عیراقی كە تەمەنی لە 40 ساڵ كەمتر نەبێت و بەتاوانێكی قورس سزا نەدرابێت و یاسای ریشەكێشكردنی بەعس نەیگرێتەوە، دەتوانێت لەڕێگەی ماڵپەڕی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سیڤی خۆی پێشكەش بكات.

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: پاش هەڵسەنگاندنی لەلایەن لیژنەیەكی یاسایی پەرلەمانەوە، ناوەكان رەوانەی دادگای فیدراڵی دەكرێن تا لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە بكرێت.

 

عەلیاوایی ئەوەشی ئاشكراكردووە کە دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردنی سیڤی  كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 2018/9/23 یە".

 

سەبارەت بەشێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش، دەڵێت: "لەدەنگدانی یەكەمدا، دەبێت دوو لەسەرسێی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت، ئەگەرنا دەكەوێتە خولی دووەمی دەنگدانەوە، كە بە 50 + 1 دەردەچێت و دوو جێگریشی دەبێت و ئەوانیش بە هەڵبژاردن دیاریدەكرێن، بەڵام سەرۆك كۆمار دەتوانێت جێگرێكی دیكە بۆخۆی زیادبكات و بیكاتە سێ جێگرو پێشوەختیش رێككەوتنی سیاسی لەوبارەیەوە دەكرێت".
















زۆرترین بینراوەکان