مامۆستایانی ناڕازیی لەسەرەتای ساڵەوە هۆشداریی دەدەنە حکومەتی ئایندەی هەرێم


نەتەوە  |   17:48:56 2018-09-20  |   (134) جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانی ناڕازی، هەڵوێست بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەو دەستپێكردنەوەی خوێندن رادەگەیەنن و داواش لە حكومەت دەكەن داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات.
A+    A-

 

بەپێی راگەیەندراوێكی مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێمی كوردستان بە كەركوكیشەوە، ژمارەیەك داواكارییەکیان خستووەتە بەردەم حكومەتی داهاتووی هەرێم، لەوانەش: بەزووترین كات سیستمی پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران هەڵبووەشێنرێتەوەو میكانیزم و كاتێكی گونجاویش دابنرێت بۆ گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان.

 

لە داواكارییەكانی دیكەی مامۆستایانی ناڕازیدا هاتووە: "پێویستە بەزووترین كات مامۆستایانی گرێبەست كە سێ ساڵ خزمەتی یاساییان تەواوكردووە، بكرێنە هەمیشەیی".

 

لەو بارەیەشەوە عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "بۆ وەڵامی ئەو داواكارییانە، چاوەڕوانی وەڵامی حكومەتی داهاتووی هەرێم دەكەین، ئەگەر وەڵاممان نەدرایەوە، هەموو رێكارێكی مەدەنی لەبەردەمماندایە".

دەقی راگەیاندراوەكە:
















زۆرترین بینراوەکان