‌حزبێکی‌ كوردستان بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات و  بڵاوکراوەیەکیش بەو ئاراستەیە بڵاودەکاتەوە


نەتەوە  |   16:36:31 2018-09-20  |   (219) جار خوێندراوەتەوە

حزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاریی‌ كوردستان، ژماره‌ (1) ی‌ بڵاوكراوه‌ی‌ "بایكۆت"ی  بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا به ‌مانشێتیێكی‌ گه‌وره‌و له ‌لاپه‌ڕه‌ی‌ یه‌كه‌میدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن.
A+    A-


لەو بڵاوکراوەیەدا کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی بڵاویکردووەتەوە بە مانشێتێکی گەورە نووسراوه‌: "هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان، كارتۆنی‌ و گاڵته‌جارییه‌و به‌شداریی‌ ده‌نگدان مه‌كه‌و بایكۆتی‌ بكه‌و به‌ده‌ستی‌ خۆت ژیانی‌ خۆت خراپتر و ئاینده‌ت تاریكتر مه‌كه‌".

 

بڵاکردنەوەی ئەمەش له‌كاتێكدایه‌ كه ‌ته‌نها 10 رۆژ ماوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه ‌سه‌رجه‌م حزبه‌كانی‌ كوردستان له ‌ململانێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ 111 كورسی‌ په‌رله‌مان‌.

 

هه‌ر له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا عوسمانی‌ حاجی‌ مارف سكرتێری‌ ئەو حزبە‌ په‌یامێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و كه‌ تیایدا هاتووه‌ "نابێت ئیتر رێگا بده‌ین ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ژیانی‌ سیاسی‌ خۆی‌ بدات، ئیراده‌مان پێشێل بكات، هه‌ربۆیه‌ نه‌چوون بۆ ده‌نگدان و بایكۆتكردنی‌ هه‌ڵبژاردن به‌مانای‌ شكۆ شكاندنی‌ بانگه‌وازی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دوباره‌ بمانخه‌نه‌وه‌ قاڵبی‌ بێ‌ ئیراده‌یی‌ و زه‌بوونی‌".

 

هاوکات لەو بڵاوکراوەیەدا ئەو حزبە هێرشی توندی کردووەتە سەر هەردوو حزبی فەرمانڕەواو حزبە ئۆپۆزسیۆن و ناڕازییەکان و ئەوانیش بە هاوکار شەرعییەتدەر بە دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم وەسف کراون.
















زۆرترین بینراوەکان