وادەی گەڕانەوەی ناوی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگەكان ئاشكرادەكرێت


نەتەوە  |   14:02:08 2018-09-20  |   (892) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ حكومەتی‌ هەرێم وادەی ڕاگەیاندنی ناوی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگەكان ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە محەمەد سابیر بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی‌ ڕابردوو سیستمی زانكۆلاین داخراو وادەكەی كۆتاییهات، لەسەرەتای هەفتەی ئایندەوە كار لەسەر وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگەكان دەكەین".


ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، "مەبەستمانە بەزوترینكات ناوی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگاكان ڕابگەیەنین و هەوڵدەدەین تاكۆتایی ئەم مانگە ناوەكان ئاشكرابكەین".


ئەوەشی خستەڕوو، "ساڵانی ڕابردوو لەناوەڕاستی مانگی 11دا وەرگرتنی ناوی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگەكان ڕادەگەیەنرا، بەڵام ئەگەر ئەمساڵ تا 1/10/2018 ناوەكان ڕابگەیەنرێت واتای‌ ئەوەیە پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگەكان سەركەوتوبوە".
















زۆرترین بینراوەکان