پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دوای یەك هەفتە دەوەستێت  


نەتەوە  |   13:05:29 2018-09-20  |   (2,625) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی "سلێمانی" رایدەگەیەنێت، "تا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ دواخستنی پڕۆسەی خوێندن لە ئارادا نییە".
A+    A-

 

مەریوان عومەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ سایتی خەڵك رایگەیاند، هیچ هەوڵێك بۆ دواخستنی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە، وتیشی: تا ئێستا هیچ نوسراوێكمان بۆ ئەو مەبەستە بەدەست نەگەیشتووە.


ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی شەممە 22-9 زەنگی یەكەم رۆژی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی لە ئامادەیی سلێمانی كوڕان لێدەدەین.


ئەمەش لەكاتێكدایە كە 30-9 هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت بەو پێیەش بێت تەنها یەك هەفتە پڕۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت و بەهۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانەوە چەند رۆژێك پڕۆسەكە دەوەستێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان