خشتەی دووەمی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكرێتەوە


نەتەوە  |   11:57:07 2018-09-20  |   (6,558) جار خوێندراوەتەوە

لەدرێژەی دابەشكردنی موچەی مانگی 6، لە ڕۆژی یەك شەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دێت.
A+    A-

 

لە دوای گەیشتنی بڕی 317 ملیار دینارەكەی حكومەتی ناوەندی بۆ وەزارەتی دارایی تاكۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەكرێت بە پێی زانیارییەكانیش تا ڕۆژی دووشەممە 24ی ئەیلول مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم دەدرێت.


هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، هەفتەی داهاتوو كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دێت بەجۆرێك ڕۆژی یەك شەممە 23ی ئەیلول "وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایش، لەگەڵ هێزەكانی زێرەڤانی و هێزی بەرگری و فریاكەوتن ڕەگەزنامە مووچەیان" پێ‌ دەدرێت. هەروەها ڕۆژی دووشەممە 24ی ئەیلول بڕیارە مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە دابەشبكرێت، كە مووچەیان وەرنەگرتووە، ڕۆژی سێ شەممە 25ی ئەیلولیش مووچەی خانشینی پێشمەرگە و ڕۆژی چوارشەممە مووچەی خانەشینی شارستانی خەرج دەكرێت.


ئەمەش لەكاتێكدایە سەرەڕای بڕیاری وەزارەتی دارایی بۆ پێدانی مووچە بە 30 ڕۆژ جارێك، بەڵام پێدانی مووچەی بەشێكی وەزارەتەكان دەبێتە 35 ڕۆژ جارێك و زیاتر.
 
















زۆرترین بینراوەکان