بانكی‌ ناوه‌ندی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ده‌كات


نەتەوە  |   10:19:21 2018-09-20  |   (4,615) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی له‌"هه‌ولێر" ئاشكراشی ده‌كات، ئێواره‌ی‌ دوێنێ ته‌مویلی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كراوه‌ كه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ ده‌كرێت كه‌ تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌.
A+    A-

 

حاجی‌ عابد به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی له‌هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن‌ ڕاگه‌یاند، "ئێواره‌ی‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 19ی 9ی 2018، وه‌زاره‌تی‌ دارایی عیراق ته‌مویلی‌ ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی بۆ هه‌ولێر كردوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم".


ناوبراو وتیشی:"حساب بانكیه‌كه‌ له‌هه‌ولێر هه‌یه‌، به‌ڵام تائه‌وكاته‌ی‌ له‌به‌غداوه‌ ته‌مویلمان به‌ده‌ستنه‌گات، ناتوانین هیچ هه‌نگاوێك بنێین".


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی له‌هه‌ولێر ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئێواره‌ی‌ دوێنێ ته‌مویلی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كراوه‌ بۆ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم و ئێمه‌ش ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمی ده‌كه‌ین و له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ ده‌كرێت كه‌ تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌".


ئاشكراشیكرد، "وه‌زاره‌تی‌ دارایی به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ خۆی ئاماده‌ی ده‌كات بڕیار له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌دات و دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت".
















زۆرترین بینراوەکان