ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەم كەسەی وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەستنیشانكرد


نەتەوە  |   13:35:11 2018-09-19  |   (1,616) جار خوێندراوەتەوە

بەشێكی زۆر لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگیان لەبەرژەوەندی "بەرهەم ساڵح" داوە بۆ دیاریكردنی وەك كاندیدی فەرمی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەركردایەتی یەكێتی، كە تا ئێستاش بەردەوامە، بەشێك لەكاندیدەكانی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە.


هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، بەشێكی زۆر لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی لەبەرژەوەندی بەرهەم ساڵح دەنگیانداوە، بۆئەوەی ببێتە كاندیدی فەرمی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
















زۆرترین بینراوەکان