دابەشكردنی موچەی مانگی 6 كۆتایی پێدەهێنرێت


نەتەوە  |   12:52:42 2018-09-19  |   (6,992) جار خوێندراوەتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغداوە" بڕی 317 ملیار دینار" خرایەسەر ئەژماری بانكی فیدراڵی لە هەولێر، سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییش رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت.
A+    A-

 

ماڵپەڕی دواڕۆژ لەزاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ حكومەتی عێراق 317 ملیارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خستۆتەسەر هەژماری لقی هەرێمی بانكی ناوەندی عێراق.


وتیشی: "لە هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە".


ئاماژەی بەوەشكردوە:  تا پێش رۆژی دەنگدان (30ی ئەیلول) مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت كە پێدەچێت تا پێنجشەممەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش كۆتایی پێبێت.
















زۆرترین بینراوەکان