رۆژی یەكشەممەی داهاتوو موچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت


نەتەوە  |   09:56:34 2018-09-19  |   (19,792) جار خوێندراوەتەوە

لە درێژەی دابەشكردنی موچەی مانگی 6، "چاوەڕواندەكرێت ڕۆژی‌ یەكشەممەی‌ داهاتوو موچەی‌ بەشێكی‌ زۆری‌ وەزارەت و دەستەكان دابەشبكرێت" و دابەشكردنی‌ موچەش خێراتر دەكرێت.
A+    A-

 

بەگوێرەی‌ زانیاریەكان رۆژی پێنجشەممە، كە پشوی ڕەسمیە، موچەی هیچ وەزارەت و دەستەیەك دابەشناكرێت، هاوكات چاوەڕواندەكرێت ڕۆژی‌ یەكشەممەی‌ داهاتوو موچەی‌ مانگی‌ شەشی ئەمساڵی زۆرێك وەزارەت و دەستەكان دابەشبكرێت، كە تائێستا موچەیان وەرنەرگرتوەو وەزارەتی‌ ناوخۆش یەكێك دەبێت لەو وەزارەتانە.


لەزانیارییەكاندا هاتووە، ئەگەر موچەی‌ زۆربەی‌ وەزارەت و دەستەكان لەڕۆژی‌ یەكشەممەدا دابەشبكرێت، تەنها خانەنشینانی مەدەنی‌ و سەربازی دەمێنێتەوەو ئەوەش دەخرێتە ڕۆژی‌ دواتر.
















زۆرترین بینراوەکان