317 ملیار دیناری دیکەی حکوومەتی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان


نەتەوە  |   11:54:03 2018-09-17  |   (8,578) جار خوێندراوەتەوە

شەوی یەكشەممە حكوومەتی "عێراق" بڕە پارەی مانگی 7ی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی نارد.
A+    A-

 

ماڵپەڕی باسنیوز لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بانكی ناوەندی عێراق لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، شەوی یەكشەممە16 ئەیلول، 317ملیار دینار كە تایبەتە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دابین دەكرێت گەیشتە هەرێمی كوردستان.


هاوكات بەپێی زانیاریەكان دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خێراتر دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەكرێت كە كەوتوونەتە لیستی دووەمی مووچەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان