شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین كوردستان دەگرێتەوە  


نەتەوە  |   11:28:29 2018-09-16  |   (8,802) جار خوێندراوەتەوە

وەرزی "پایز" چەند رۆژێكی تر دەستپێدەكات و شارەزایانی كەشوهەوا پێشبینی دەكەن بارانێكی زۆر لە پایزی ئەمساڵدا ببارێت.
A+    A-

 

بەوتەی خوسرەو سەیف پەناهی، شارەزای بواری كەشوهەوا لەپارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، "پێشبینییەكان ئاماژە بە داكردنی بارانێكی زۆر لە كوردستان بە بەراورد بە مامناوەندی ساڵانی پێشوو دەكەن".


ناوبراو رونیشیكردەوە، باران بارینی نۆڕماڵی ویستگەی سنە نزیكەی ١٤٠ میلی مەتر لە وەرزی پایز پێشبینی كراوە.


ئەو شارەزایەیی كەش و هەوا لەپارێزگای سنە، سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی پلەی گەرما لە وەرزی پایز ڕوونیكردۆتەوە، پلەی گەرما لە مانگەكانی پووشپەڕ و گەڵاڕێزان نۆرماڵە، بەڵام لە مانگی سەرماوەز بۆ نزیكە ٥ پلە دادەبەزێت.
















زۆرترین بینراوەکان