کونسوڵی گشتیی بریتانیا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکەی هەرێم ئاشکرادەکات


نەتەوە  |   19:53:06 2018-09-14  |   (110) جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی بریتانیا رایدەگەیەنێت: هەریەك لە باڵیۆزخانە و كونسوڵگەریی گشتیی بریتانیا لەگەڵ نێردە نێودەوڵەتییەكان هاوكار دەبن وەك دڵنیاییەك، كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئازادو خاوێن بێت.
A+    A-


جۆن ویلكس، کونسوڵی گشییی بریتانیا لە هەولێر لە پەیامێكدا، رایدەگەیەنێت: بانگەشەی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد، بڕیار وایە 30 ئەیلول هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و هانی هەمووانم داوە بۆ دوانەخستنی.

 

دەشڵێت: "ئێمە لە مێژووی چەند ساڵی رابردووی عیراقدا بینیومانە كەوا دواخستن و بایكۆتكردن و هەوڵی وەستاندنی پڕۆسەی سیاسی هەردەم ئەنجامی نەرێنی هەبووەو هەموولایەكم هانداوە بۆ بەشداریكردن چ لایەنە سیاسیەكان و چ دەنگدەران".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە هەندێك دەڵێن ترسیان هەیە دەربارەی پاك و خاوێنی پرۆسەکە كە ئازاد و دادوەرانە نەبێت، لەو بارەیەشەوە دەلێت: "ستافی هەریەك لە باڵیۆزخانە و كونسوڵگەریی گشتی بریتانیا لەگەڵ نێردە نێودەوڵەتییەكاندا هاوکار دەبن وەك دڵنیاییەك، كە هەڵبژاردن ئازادو خاوێن دەبێت بەگوێرەی پێویست.
















زۆرترین بینراوەکان