لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا ده‌نگده‌ر ده‌توانێت بەم بەڵگەنامانە دەنگ بدات


نەتەوە  |   18:30:27 2018-09-14  |   (134) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسیى هه‌رێم ، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگده‌ر پێویسته‌ له‌ رۆژى ده‌نگداندا پێى بێت تا نتوانێت ده‌نگ بدات.
A+    A-


به‌پێى رێنماییەکەی كۆمسیۆن، ده‌نگده‌ر ده‌بێت یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانى كارتى نیشتیمانى یاخود ره‌گه‌زنامه‌ى عیراقى، یان پاسپۆرتى پێ بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگده‌ر ناتوانێت به‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى ده‌نگ بدات.

 

به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ساڵى له‌دایكبوونیان (2000)ە،‌ ئه‌وانه‌ ده‌بێت ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ره‌گه‌زنامه‌ى عیراقیشیان پێبێت و ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زنامه‌یان نه‌بێت، ده‌بێت ره‌گه‌نامه‌ى باوكیان پێبێت تا بتوانن ده‌نگ بده‌ن.

 
















زۆرترین بینراوەکان