دابەشکردنی مووچە پێشخرا


نەتەوە  |   18:15:24 2018-09-14  |   (10,996) جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عیراق چەند رێوشوێنێک بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەگرێتەبەر، بەڕێوەبەری گشتی لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عیراقیش رایدەگەیەنێت: دابەشکردنی مووچە لە عیراق پێشخراوەو لەبارەی مووچەی هەرێمیشەوە زانیاریی ئاشکرا دەکات.
A+    A-


عابد ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت: بڕی ئەو 317 ملیار دینارەی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجدەکرێت، ئیستیحقاقی فەرمانبەرانی ھەرێمە، بەڵام بۆ ناردنی پارەکە چەندین رێوشوێنیان داناوە، کە ئێمەش بەتەواوی نازانین لەچ کاتێکدا خەرج دەکرێت.

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "پێویستە لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لە عیراق، بڕی ئەو 317 ملیارەی ھەرێمیش خەرج بکرێت لەکاتێکدا پێشتر دابەشکردنی مووچەی عیراق درەنگتر دەستپێدەکرا، بەڵام ئێستا ھاتۆتە پێشەوە، بۆیە دەبوایە رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو خەرج بکرێت".

 

راشیگەیاندووە: خەرجکردنی پارەکە پێویستی بە ئیمزای حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراقە، لەکاتێکدا پێموانییە خەرجکردنی مووچەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق بەو شێوەیە بێت.
















زۆرترین بینراوەکان