ھێرش بۆسەر مارادۆنا دەستیپێکرد


نەتەوە  |   17:14:09 2018-09-14  |   (208) جار خوێندراوەتەوە

کەسایەتییەکی وەرزشیی بەناوبانگ لەبواری پێشخستنی یاریی تۆپی پێ-دا هێرشی توند دەکاتە سەر مارادۆنای ئەستێرەی تۆپی پێی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو کە بەنیازە کاری راهێنەرایەتی یانەیەکی مەکسیکی بگرێتە ئەستۆ.
A+    A-


لەوبارەیەوە خۆسێ لویس سانچێز سۆلا بەڕێوبەری ستراتیژی مەکسیکی - ئەمریکی بۆ بەرەوپێشختی تۆپی پێ لە مەکسیک، رایگەیاندووە کە پێویستە ھەموو جیھانی تۆپی پێ بەگشتی ھاوکاریی مارادۆنا بکات.

 

هەروەها روونیدەکاتەوە کە مارادۆنا خۆی نەخۆشە و پێویستی بە ھاوکارییە، نەک راھێنان و کارکردن لە یانەیەکدا.

 

دەشڵێت: "مارادۆنا لەگەڵ ئەم یانە مەکسیکییە سەرکەوتوو نابێت نەک لەبەرئەوەی شارەزای تۆپی پێ نەبێت، بەڵکو ناتوانێت کاری راھێنان بکات، بۆیە ھەرگیز سەرکەوتوو نابیت و پێویستە بە زووترین کات ھاوکاریی مارادۆنا بکرێت تا لەو نەخۆشییە رزگاری بکەین".

 
















زۆرترین بینراوەکان