عیراق:  فراكسیۆنێكى تر پێش پێكهێنانى گە‌ورە‌ترین قەوارەی پە‌رلە‌مانى پێكدەهێنرێت


نەتەوە  |   16:55:23 2018-09-14  |   (103) جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتارى عیراق فراكسیۆنى (العهد) یان راگەیاند و لە بەیاننامەى خۆڕاگەیاندنیشیاندا هاتووە: "بۆ ئەوە دروستبووین پاڵپشتى هاوپەیمانییەكى پەرلەمانى بكەین كە تواناى پێكهێنانى حكومەتێكى كاراى هەبێت و بەرنامەیەكى راستەقینەى هەبێت كە مایەى جێبەجێكردن بێت".
A+    A-


بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیەی ئەو پەرلەمانتارانە کە سەربە فراكسیۆنێك یاخود هاوپەیمانییەكى تایبەت نین، بەڵكو سەربە فراكسیۆنى جۆراوجۆرن و لە بەیانامەكەشیاندا دەڵێن  ئامانجیان پاڵپشتى حكومەتێكە کە شەڕى مافیاكانى گەندەڵیى بكات، بەبێ دواخستن و چاوپۆشین لە سەرانى گەندەڵى و دووربێت لە سەنگەرگیریى تایفى و پشكپشكێنە.

 

یوسف كیلابى، پەرلەمانتارى ئیئتلافى نەسر بە سەرۆكایەتى حەیدەر عەبادى كە وتەبێژى فەرمیى فراكسیۆنى (العهد)ە، لەوبارەیەوە بە سایتی دواڕۆژى وتووە: "ئەو پەرلەمانتارانەى لەم فراكسیۆنەدا كۆبوونەتەوە، ژمارەیەكى بەرچاوی لە هەموو ئیئتلافەكانى تێدایە، بە ئیئتلافى نەسر-یشەوە".

 

كیلابى سەبارەت بە ناوو ژمارەى پەرلەمانتارەكانى فراكسیۆنە نوێیەکە هیچ لێدوانێكى نەداوە بەو پاساوەی ئێوارەى ئەمڕۆ ژمارەو ناوى پەرلەمانتارەكان لە رێگەى راگەیەنراو یان كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییەوە رادەگەیەنن.

 

دەقى راگەیەنراوەكە:
















زۆرترین بینراوەکان