روونكردنەوە لەبارەی مەترسیی لەسەر هێڵەکانی فرۆكەوانییەوە دەدرێت


نەتەوە  |   15:53:29 2018-09-14  |   (104) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆكەخانەی سلێمانی، روونكردنەوە لەبارەی دروستبوونی مەترسی لەسەر گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمەوە دەدات بەهۆی مووشەكباران کردنی کۆیە لەلایەن ئێرانەوەو بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەكەش جەن زانیارییەک دەدرکێنێت.
A+    A-


تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، رایدەگەیەنێت: ئەو مووشەكانەی لەچەند رۆژی رابردوودا ئاراستەی قەزای كۆیە كران، كاریگەریی لەسەر هێڵی فرۆكەوانیی هەرێم بە گشتی و سلێمانی بەتایبەتی دروست نەكردووە.

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن- ی وتووە: "مووشەكەكانی ئێران لە ناوچەی ورمێ-وە ئاراستەكرابوون، بۆیە كاریگەرییان لەسەر گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم دروست نەكردووەو هیچ گەشتێكیشمان رانەگرتووە.

 

هۆشداریش دەدات لەوەی ئەگەر موشەكەكان رێگەیەكی دوور ببڕن، یاخود بەهێڵی ئاسمانیی فڕۆكەوانیدا تێپەڕینایە، مەترسی دروست دەكردو پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێن هەبوو، هەروەها دەڵێت: گفتوگۆمان لەگەڵ هێڵی فڕۆكەوانیی عیراق كردووەو ئەوان رێوشوێن دەگرنەبەرو هەماهەنگی لەگەڵ ئێراندا دەكەن".
















زۆرترین بینراوەکان