وێنه‌.. له‌کۆیە شوێنی موشەکەکانی ئێران بە کتێب پڕدەکرێنەوە


نەتەوە  |   14:54:57 2018-09-14  |   (314) جار خوێندراوەتەوە

شوێنی موشەکەکانی ئێران لە قەڵای دیموکرات لە کۆیە بە کتێب پڕدەکرێنەوە.
A+    A-

 

لە پڕۆژەیەکی هونەریدا لەسەر ئاسەواری موشەکەکانی ئێران لە قەڵای دیموکرات، ژمارەیەک هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستاون بە پڕکردنەوەی بەشێک لە پایە و ڕاگرە ڕووخاوەکانی قەڵاکە بە کتێب.


به‌پێی زانیار یه‌ه‌كان، پەیامی پڕۆژەکە دووبارە زیندوبوونەوە و گەڕانەوەی ژیانە لە قەڵای دیموکرات.


کاتژمیر ١٠ و ٤٥ خولەکی پێشنیوەڕۆی شەممەی ڕابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە کۆیە موشەکباران کرد و بەو هۆیەشەوە ١٥ کەس کە زۆربەیان ئەندامان و کادرانی حدک بوون، شەهید بوون و نزیکەی ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
















زۆرترین بینراوەکان