پەروەردە روونكردنەوەیەكی گرنگ سەبارەت بە پرۆگرامی نوێی خوێندن بڵاودەکاتەوە


نەتەوە  |   14:54:27 2018-09-14  |   (362) جار خوێندراوەتەوە

پەروەردە روونکردنەوەیەک لەبارەی پرۆگرامی نوێی خوێندنەوە بڵاودەکەتەوەو بەو پێیەش هیچ خوێندكارێكی قۆناغی بنەڕەتی ناچار ناكرێت بچێتە خوێندنگە ئینگلیزییەكان و ئازادن چ كەناڵێكی خوێندن هەڵدەبژێرن".
A+    A-


بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، رایدەگەیەنێت: "دوو خوێندنگەی قۆناغی 10ی ئامادەیی كراونەتەوە، كە بە سیستمی ئینگلیزی پرۆگرام و وانەكانی تێدا دەوترێتەوەو هەموو خوێندكارێكیش ئازادە کە لەدوای تەواوكردنی قۆناغی 9 دەچێتە چ بەشێكی ئامادەییەكان و كام كەناڵی خوێندن هەڵدەبژێرێت.

 

لەو رووەشەوە بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی دەڵێت: " ئێستا ئەو دوو خوێندنگە ئینگلیزییە سەرقاڵی وەرگرتنی خوێندكارانی قۆناغی 9ی بنەڕەتین، هەر خوێندكارێكیش نەیەوێت بچێت لەسەر ئەو پرۆگرامەی لەو دوو خوێندنگەیە پەیڕەو دەكرێت، ئازادەو ناچار ناكرێت".

 

لەپەیامێكیشیدا روونیدەکاتەوە کە بەشێوەیەكی گشتی تائێستا نەبووەتە دیاردە كە خوێندكارانی دەرچووی پرۆگرامە ئینگلیزییەكان لە قۆناغی 9ەوە نەچنە ئەو دوو خوێندنگەیەو لەهەموو بارێكیشدا گرفت دروست نابێت.
















زۆرترین بینراوەکان