ڕونكردنەوەیه‌ك بۆئەو هاوڵاتیانەی بەئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران دەكەن


نەتەوە  |   14:33:56 2018-09-14  |   (1,913) جار خوێندراوەتەوە

ژووری بازرگانی پیشەسازی "سلێمانی"، ڕونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر چوونی هاوڵاتیانی هەرێم بەئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ ئێران دەدات.
A+    A-

 

نەوزاد غەفور، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، ڕایگەیاند: لەئێستادا هەر هاوڵاتییەكی هەرێم بیەوێت ئۆتۆمبێلەكەی بباتە ناو خاكی ئێران، سەرەتا دەچێتە گومرگی سلێمانی و بەبڕی خەمڵێندراوی ئۆتۆمبێلەكەی، كەفالەتی لێوەردەگیرێت، كە دوای ئەوەی دەچێتە دەرەوەی هەرێم، دواتر بگەڕێتەوە.


ناوبراو وتیشی:" لەلایەن كۆمپانیایەكەوە لەگومرگی سنورەكە، بڕی 40 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و هۆكارەكەشی بەمەبەستی ڕێنوێنیكردنی هاوڵاتیان گەڕاندۆتەوە".


نەوزاد غەفور سەبارەت بەوەرگرتنی ڕسوماتی گومرگیش لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەمەبەستی دڵنیایی وتی: "هەر هاوڵاتییەك بڕی 140 دۆلاری لێوەردەگیرێت، ئەو بڕەش بەپێی قەبارەو مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت".


ڕەتیشیكردەوە، ڕێگە نەدرێت ئۆتۆمبێلی جۆری ئەمریكی ببردرێتە ناو خاكی ئێران و جه‌ختیكرده‌وه‌، "هیچ گرفتێك لەو ڕووەوە نییە كە باسدەكرێت، تەنها مەرجە ئەو ئۆتۆمبێلە بەناوی شۆفێرەكەیەوە بێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان