پەیامێك ئاڕاستەی كارمەندانی ناوخۆ دەكرێت 


نەتەوە  |   13:55:34 2018-09-14  |   (2,257) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "پلەبەرزكردنەوەی ژمارەیەك لەكارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ كە لەساڵی 2017 خولیان بینیوە، پەیوەستدەكرێت بەباشبوونی توانای دارایی حكومەتەوە، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

ژمارەیەك كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، كە پلەی رەئیس عورەفایان هەیەو ساڵی 2017 خولیان بینیوە، تائێستا پلەكانیان بەرزنەكراوەتەوە، له‌وباره‌یه‌وه‌ لیوا بەختیار بابان بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و ئەندامی لیژنەی پلە بەرزكردنەوە لەوەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند: پلە بەرزكردنەوەی ئەو كارمەندانەی وەزارەتی ناوخۆ، كە ساڵی 2017 خولیان بینیوە، رەهەندی دارایی هەیە، لەئایندەیەكی نزیكدا كە توانای دارایی حكومەت باشبوو، ئەوكات جێبەجێدەكرێت.


ناوبراو وتیشی: "ئەگەر حكومەت توانای ئەوەی نەبێت شایستە داراییەكانیان بۆ دابین بكات، دەركردنی فەرمانی پلە بەرزكردنەوەی ئەو كارمەندانە هیچ گرنگییەكی نابێت، بۆیە ئەگەر توانای دارایی حكومەت باشبوو، ئەوكاتە جێبەجێدەكرێت".


بەختیار بابان له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتی: هەر كارمەندێك پێیوایە لەدوای جێبەجێكردنی بڕیارەكەوە، پلە بەرزكردنەوە بۆ ژمارەیەك لەو كارمەندانە كراوە كە 2017 خولیان بینوەو بۆ هەندێكی دیكەیان نەكراوە، دەتوانن یاداشتێك پێشكەش بكەن، ئەوكاتە وەڵامی پێویستیان دەدەینەوە.


بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم، ئەو كارمەندانەی وەزارەتی ناوخۆ كە پلەی رەئیس عورفایان هەیەو خولیان بینیوە، پێویستە بڕوانامەی سێی ناوەندیان هەبێت، ئەگەرنا پلەكانیان بەرز ناكرێتەوە، بڕیارەكەش لەڕۆژی 1ی 1ی 2018ەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان