یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌


رۆژان رەحمان رەسول  |   13:35:14 2018-09-14  |   (529) جار خوێندراوەتەوە

دوای كۆبوونه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كێتی نیشتیمانی، كه‌ له‌ ماڵی جێگیری سكرتێری یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "نه‌ته‌وه‌" كه‌وتووه‌ هاتووه‌ :"لەکۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی رووبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەکان".


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌
راگەیەنراوی هاوبەشی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری)
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (کۆسرەت رسول علی) جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبونی (د.بەرهەم سالح) سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبونەوەی باڵای (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.
لەکۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەکان.
بڕیاریشدرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن.
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
















زۆرترین بینراوەکان