نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی ئه‌یلول، وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گرشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد له ماڵی خۆی له شاری سلێمانی و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه درێژكراوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یه كه پێشتر هاوپه‌یمانی و یه‌كێتی كردویانه، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه نراوه له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و یه‌كێتی".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت شاندی هه‌ردوولا به‌شدارن و شاندی یه‌كێتی پێكهاتووه له، (بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی و په‌روین بابه‌كر، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌رسه‌لان بایز و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی).
هاوكات وه‌فدی هاوپه‌یمانیش پێكهاتون له رێبوار كه‌ریم، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی و حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی هاوپه‌یمانی.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بریتیه له، باسكردن له كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پاش رێككه‌وتن هه‌ردوولا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌وه‌رێكی تری بریتیه له چاره‌نوسی ده‌نگی هاودیده‌كانی هاوپه‌یمانی و باسكردن له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بگه‌نه رێككه‌وتن به‌رهه‌م ساڵح هاودیده‌كانی رابسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن.
جێی باسه رۆژی پێنجشه‌ممه 13ی ئه‌یلول، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: بڕیاره هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ست به گفتوگۆ بكات بۆ یه‌كگرتنه‌وه، سه‌ركردایه‌تی یەکێتی پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه كرد.

